|
ئه‌گه‌ر جوو بام
( بۆ هه‌موو موسڵمانه سیاسیه‌کانی جیهان
به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کوردستانیان داگیر کردووه)
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو
ئه‌گه‌ر جوو بام
گرنگ نه‌بوو
خه‌ڵکی کوێ بام
نیشتمانێکی حازر هه‌بوو
ببێته نیشتمانم
به‌ڵام کوردم ، مو‌سڵمانم
له سه‌ر خاکی خۆشم
بێ نیشتمانم
* * * *
ئه‌گه‌ر جوو بام
گرنگ نه‌بوو
له هه‌ر کوێ بام
هه‌موو جووله‌که‌یه‌ک
ده‌بوونه خوشک و برام
به‌ڵام کوردم ، مو‌سڵمانم
هه‌ر موسڵمان
داگیری کردووه کوردستانم
ڕێگا نادات قسه‌ش بکه‌م به زمانم
قه‌ده‌غه‌یه لێم
ساده‌ترین مافی ژیانم
* * * *
ئه‌گه‌ر جوو بام
گرنگ نه‌بوو
له هه‌ر کوێ بام
کاتێ بریندار ده‌کرام
نه‌ک هه‌ر ده‌کوژرام
یه‌کێک هه‌بوو بێته هانام
به‌رگری بکات و
له سه‌ر من بێته وه‌ڵام
به‌ڵام کوردم ، مو‌سڵمانم
هه‌زاران جار ده‌ربه‌ده‌ر کرام
له ناو ماڵی خۆم سووتێنرام
به ناپاڵم
به کیمیایی
به هه‌موو چه‌کێک لێدرام
هه‌زاران جار
وێران کرا گوند و شارم
که‌چی که‌سێ نه‌بوو
نه موسڵمان
نه که‌سێکی تر له جیهان
ته‌نها گوێ بگرێت له هاوارم
ته‌نها گوێ بگرێت له هاوارم
* * * *
ئه‌گه‌ر جوو بام
گرنگ نه‌بوو
له هه‌ر کوێ بام
کاتێک کۆنگره‌یه‌کی ئیسلامی ده‌به‌سترا
به نه‌هێنی یان به ئاشکرا
له ژێر کۆنترۆلی من ده‌کرا
به‌ڵام کوردم ، مو‌سڵمانم
له هیچ کۆنگره‌یه‌ک
باس ناکرێت ناو و ناونیشانم
* * * * *
ئه‌گه‌ر جووبام
گرنگ نه‌بوو
له هه‌ر کوێ بام
هه‌رچی )طورانی( و( که‌مالی) یه
هه‌رچی سه‌رباز و سیاسی تورکییه
هه‌رچی (ملک) و (سلطان) و (أمیر) و
(شیخ) و (قائد) و (سیاسی) عه‌ربیه
کرنووشیان بۆ ده‌بردم
پێڵاوه‌کانیان ماچ ده‌کردم
به‌ڵام کوردم ، مو‌سڵمانم
هیچ که‌س له‌وانه
دان نانێ به‌وه‌ی
که ئینسانم
* * * *
ئه‌گه‌ر جوو بام
گرنگ نه‌بوو له هه‌ر کوێ بام
که‌س نه‌یده‌توانی
ده‌ست درێژ بکات بۆ سه‌ر و سامانم
باکم نه‌بوو
هه‌رده‌م گه‌رم بوو گیرفانم
به‌ڵام کوردم ، مو‌سڵمانم
سه‌ره‌ڕای نه‌وت و کانزا و کشتوکاڵ و
گه‌نجینه‌ی کوردستانم
له هه‌ژارترین که‌سانی جیهانم
* * * *
ئه‌رێ که‌ی خودا
که‌ی پێغه‌مبه‌ر
که‌ی قورئان
یا هه‌ر کتێبێکی دیکه‌ی ئاسمان
حه‌ڵالی کردووه چه‌وساندنه‌وه ؟
به‌سه ئیتر ، شه‌رمه بۆتان
کوردیش مرۆڤه وه‌کو ئێوه
به‌سه ئیتر ، شه‌رمه بۆتان
زۆرداریتان
نامرۆڤایه‌تیتان
وایلێکردووم
سه‌ره‌ڕای پاکی و پیرۆزی ئیسلام
پڕ به دڵم هاوار بکه‌م
خۆزگه جوو بام
خۆزگه جوو بام
خۆزگه جوو بام
دکتۆر خۆشناو
9/3/2007
New York
|